(ABNA24.com) بە گوێرەی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، هەڵوێستگرتنی کوردەکانی سوریا دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی کوژرانی ئەبووبەکر بەغدادی ڕێبەری تاقمی ترۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق وشام(داعش) لە سوریا باس لەو ەدەکات ئەو دوابە دوای ئۆپەراسیۆنیی هاوبەشی سوپای دێمۆکراتیکی سوریا و لەشکەرییە ئەمریکاییەکان کوژراوە.
هێشتا لە وردیاتی شێوازی ئەم هاوکارییە ڕوون نییە،بەڵام مەزلووم کوبانی فەرماندەری گشتی سوپای دێمۆکراتیکی سوریا لە پەیامێکی توئیتەری دا نووسی:"ئۆپەراسیۆنیکی سەرکەوتوو و مێژوویی لەئاکامی کاری هاوبەشی ئیتلاعاتی لەگەڵ ولایەتە یەکگرتووەکای ئەمریکا."
هەر لەم حاڵە دا پولات جان ڕاێژژکاری پایەبەرزی سوپای دێمۆکراتیکیش لە توئیتەر نووسی:" ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتووی مێژووی لەئاکامی هاوکاری هەواڵگری لە نێوان هێزەکانی ئێمە و ئەمریکا بە ئاکام گەییشت."
زۆرتری میدیاکان لە زمان کاربەدەستانی ئەمریکایی ڕایانگەیاندبوو کە بەغدادی لە گوندێک نزیک سنووری تورکیا لە ستانی ئیدلەبی سوریا لەئاکامی پەلاماری لەشکەرییانی ئەمریکایی کوژراون. مۆستەفا باڵی گوتە بێژی سوپای دیمۆکراتیکی سوریا لە پەیامێکیتوئیتەری ئەم ئۆپەراسیۆنیەی "بەڵگەیەکی دیکە لەمەڕ توانایی دژە ترۆر"ـی سوپای دیمۆکراتیک زانی و گوتیشی:'ئێمە بەهاوکاری لەگەڵ شەریکانی خۆمان لەهاوپەیمانی نێو دەوڵەتی بۆ بەرەنگار بوونەوەی ترۆریسمی داعش بەردەوامین."
/129
٢٨ تشرینی یەکەم ٢٠١٩ - ٠٧:٥٧
News ID: 984760
کوردەکانی سوریا بانگەشە دەکەن ئەبووبەکر بەغدادی ڕێبەری داعش لە هەڵمەتی هاوبەشی سوپای دیمۆکراتیکی سوریا و هێزە ئەمریکاییەکان کوژراوە.